ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا: په‌لامارده‌ره‌كانی ره‌زوانییه كوژران
ده‌وترا داعش په‌لاماری داوه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا، فه‌ریق ركن قه‌یس مه‌حمه‌داوی، رایگه‌یاند، ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌ی هێرشیان كردبووه سه‌ر ناوچه‌ی ره‌زوانییه كوژران.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، مه‌حمه‌داوی راشیگه‌یاند، ئێمه به‌ڵێنمان به گه‌له‌كه‌مان دابوو، ئه‌و تاوانبارانه به سزا بگه‌یه‌نین. دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، كه هێزه ئه‌منییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ راوه‌دوونانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستیانه‌ی په‌لاماری ئامانجه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كان ده‌ده‌ن.
به‌ره‌به‌یانی 9ی ئه‌م مانگه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر تاوه‌رێكی ئه‌منی له ناوچه‌ی ره‌زوانییه و له ئاكامدا 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌و باره‌یه‌وه بۆچوونی جیاواز له باره‌ی ناسنامه‌ی په‌لامارده‌ره‌كان درووست بوو. هه‌ندێك په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ داعش درێژكرد و هه‌ندێكیش بۆ میلیشیا شیعه‌كانی عێراق.