به‌غدا: به‌م زووانه ته‌واوی كه‌مپی ئاواره‌كان داده‌خه‌ین
هیچ ئاواره‌یه‌ك ناچار نه‌كراوه به زۆره‌ملێ بگه‌ڕێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچپێكراوان، كه‌ریم نوری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، هیچ ئاواره‌یه‌ك ناچار نه‌كراوه به زۆره‌ملێ بگه‌ڕێته‌وه زێدی خۆی و تا ئێستا 50 هه‌زار خێزان له ئاواره‌ییدا ده‌ژین، كه زۆربه‌یان له هه‌رێمی كوردستانن.
كه‌ریم نوری، گوتیشی: پێشكه‌وتنی به‌رچاومان له دۆسیه‌ی ئاواره‌كان به‌دیهێناوه. پێشبینی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ساڵی نوێ، كۆتایی به‌و دۆسییه بهێنرێت.
روونیشیكرده‌وه، 50 هه‌زار خێزان، كه زۆربه‌یان له هه‌رێمی كوردستانن، له ئاواره‌ییدا ده‌ژین، ئه‌گه‌ر هه‌ر خێزانێك پێنج سه‌ر بێت، ئه‌وه ده‌كاته 250 هه‌زار سه‌ر خێزان.
روونیشیكرده‌وه، هیچ خێزانێك ناچار ناكرێت بگه‌ڕێته‌وه زێدی خۆی، ئه‌مه پرسێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه.
دووپاتیكرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پلانی هه‌یه ته‌واوی ئه‌و كه‌مپانه دابخات، كه ئاواره‌ی تێدان.
باسی له‌وه‌شكرد، به‌م دواییانه 10 كه‌مپ داخراوون، به‌غدا و كه‌ربه‌لا هیچ كه‌مپێكیان نه‌ماوه. به‌م زوانه سه‌لاحه‌دین و كه‌ركووكیش كه‌مپه‌كانیان داده‌خرێن.