سعوودییه پاشكۆی بازرگانی له به‌غدا ده‌كاته‌وه
هه‌ندێك لایه‌ن دژی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
دوای سه‌ردانی سوپاسالاری عێراق بۆ سعوودییه و كۆبوونه‌وه‌ی ئۆنلاینی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سعوودییه، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا پێشكه‌وتنیان به خۆوه بینیوه.
حكومه‌تی سعوودییه بڕیاری دا به‌م نزیكانه پاشكۆی بازرگانی له باڵیۆزخانه‌ی خۆی له به‌غدا بكاته‌وه.
هه‌ندێك لایه‌نی شیعی لایه‌نگری ئێران دژی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و ریازن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی عه‌ره‌بی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئوسامه مه‌هدی غانم و رێكخه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی سعوودییه به‌نده‌ر حمێدی كۆبوونه‌وه.
هه‌ردوولا باسیان له‌وه كرد، له بواری هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانی یه‌كدی به‌رده‌وام بن و له كۆڕ و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پشتیوانی یه‌كدی بن.