منداڵێكی ئێزدی له ئه‌نقه‌ره راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه
دایكی كرابووه كه‌نیزه‌ك و باوكیشی گوله‌باران كرابوو
K24 – هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن جه‌نابی، باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره، رایگه‌یاند، منداڵێكی ئێزدییان راده‌ستی كه‌سوكاری كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و منداڵه ئێزدییه، به‌ر له حه‌وت ساڵ له لایه‌ن داعشه‌وه دایكی كرابووه كه‌نیزه‌ك و باوكیشی گوله‌باران كرابوو.
منداڵه‌كه له لایه‌ن ئافره‌تێكی عێراقییه‌وه هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه و ئه‌و كاته ته‌مه‌نی ته‌نیا یه‌ك ساڵ بووه و تا ئێستا به‌خێوی كردووه.
منداڵه‌كه ناوی به‌رزان ئیبراهیم خه‌له‌ف عه‌مۆ ئه‌لحه‌مده. راده‌ستی مامی كرایه‌وه، به ناوی عه‌مر خه‌له‌ف ئه‌لحه‌مد.
باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره، سوپاسی ئه‌و ئافره‌ته‌ی كرد، كه حه‌وت ساڵه منداڵه‌كه‌ی گه‌وره كردووه و سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌شی كرد، كه هاوكار بوون له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو كه‌سوكاری راسته‌قینه‌ی خۆی.