پاریس داوا له واشنتن ده‌كات له عێراق و ئه‌فغانستان نه‌كشێته‌وه
هه‌فته‌ی داهاتوو كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، هێزه‌كانی له عێراق و ئه‌فغانستان نه‌كێشێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، جان ئیف لۆدریان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، پاریس داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رده‌وامی دژایه‌تیكردنی توندڕه‌وی، جارێ له عێراق و ئه‌فغانستان نه‌كشێته‌وه.
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، سه‌ردانی پاریس بكات و هه‌ردوولا بۆ تاوتوێكردنی پرسه‌كانی نێوانیان گفتوگۆ بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، روونیكرده‌وه، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ كۆده‌بێته‌وه و ئه‌و په‌یامه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌مه‌ریكا.