سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق: تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیداره
به بێ خواستی كورد كرا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، له باره‌ی په‌سندكردنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه به بێ خواستی كورد، "پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره" له كاری سیاسی له عێراقدا.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "هەرچه‌نده یاسای پڕکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی دارایی کارێکی پێویست بوو بۆ دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ سێ مانگی داهاتوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌نابردن بۆ قه‌رز چاره‌سه‌رێکی بەردەوام نییه. بۆیە جه‌خت له‌رێگه‌چاره‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه که رێگه له‌دووباربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بگرێت، چونکه قەرزکردن به‌ته‌نها به‌س نییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه، به‌ڵکو پێویسته پشت به چاکسازیه‌کی گشتیر ببه‌سترێت بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی قه‌یرانه‌که‌و پارێزگاری له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌کو ئه‌وله‌ویه‌تێکی بێچه‌ندوچوون."
هه‌روه‌ها هاتووه: "به‌داخه‌وه ئه‌م یاسایه بێ ره‌چاوکردنی سازانی نیشتمانی، به‌دیاریکراویش به‌بێ خواستی کورد په‌سه‌ندکرا و تێپه‌ڕێندرا، ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیداره لە کاری سیاسی عێراقدا. دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عیراق به‌بێ چاره‌سه‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم کارێکی ناته‌واوه چونکه ئه‌وانیش هاووڵاتی عیراقن و مافه‌کانیان له‌ده‌ستوردا جێگیرکراوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه پێویستە فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوی هاووڵاتیان به‌دووربن له‌و ململانێی سیاسیه‌ی که وڵاتی به‌م رۆژه گه‌یاندووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "لێره‌شه‌وه ته‌ئکید له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه، به‌دیاریکراویش دۆسیه‌ی نه‌وت و رێکخستنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی شه‌فاف و به‌گوێره‌ی ده‌ستوور که دادپه‌روه‌ری و مافی هاوڵاتیبوون بۆ هه‌موو عێراقیه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات".