محەمەد سەڵاح تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

ئەستێرە میسرییەکە تووشی کۆرۆنا بوو

K24- هەولێر:

یەکێتی تۆپی پێی میسر بڵاویکردەوە، محەمەد سەڵاح، هێرشبەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

جیا لە سەڵاح، هەریەک لە سادیۆ مانی، تیاگۆ ئەلکانتارا، شاقیری پێشتر تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە، محەمەد سەڵاح بەشداریی یاری بەرامبەر بە لیستەر سیتی ناکات و لە یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بە ئەتەڵەنتا کە بڕیارە 25 مانگ بەڕێوەبچێت، بێبەش دەبێت.

یەکێتی تۆپی پێی میسر ئاشکرایکردووە، تەندروستی محەمە سەڵاح زۆر باشە و هیچ کام لە ئەندامانی خێزانەکەی تووشی ڤایرۆسەکە نەبوون.

The independet