بارانبارين تاوانێكی كوشتنی به‌ر له 4 ساڵ ئاشكرا ده‌كات
به‌هۆی بارانه‌كه تاوانباره‌كه دۆزرایه‌وه و دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه
K24- هه‌ولێر:
ئاوی باران تاوانێكی كوشتن ئاشكرا ده‌كات، كه به‌ر له 4 ساڵ له شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی میسر ده‌رهه‌ق به منداڵێكی 12 ساڵی ئه‌نجامدراوه و له كاته‌وه منداڵه‌كه بێسه‌روشوێن بووه هیچ سۆراخێكی نه‌زانراوه.
میدیا میسرییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، دوای بارینی بارانێكی به‌لێزمه، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه كه‌سێك په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه و پێی راگه‌یاندووه، كه له‌كاتی چوونه سه‌ربانی ماڵه‌كه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی ئاوڕێژی سه‌ربانه‌كه‌ی، ئێسك و پروسكی مرۆڤێكی مردووی له‌سه‌ر بانه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و خانووه‌ی ئێسقانه‌كانی له‌سه‌ر دۆزراونه‌ته‌وه تایبه‌ت به كرێیه و ئه‌و كه‌سه‌ش كه په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه، ماوه‌ی ساڵێك و 3 مانگه له‌و خانووه‌یه و دوای لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و كاته‌ی منداڵه‌كه بێسهرو شوێن بووه كه له رۆژی 26ی حوزه‌یرانی ساڵی 2016 بووه، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌وكات له‌ناو خانووه‌كه بووه، ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه.
میدیا میسرییه‌كان له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاشكراشیانكردووه، تاوانباره‌كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و گوتوویه‌تی: كاتێك ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه، كه ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن 12 ساڵییه له رووی ده‌روونییه‌وه كه‌سێكی ناته‌واو بووه و بردوویه‌ته سه‌ربانی خانووه‌كه و ویستوویه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ری، به‌ڵام منداڵه‌كه قیژاندوویه‌تی، بۆیه ئه‌ویش له‌ترسی ئاشكرابوونی به ده‌سته‌كانی خۆی منداڵه‌كه‌ی خنكاندووه و خۆڵێكی زۆری به‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌یدا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس باوكی منداڵه‌كه‌یان بانگكردووه، باوكه‌كه جله‌كانی كوڕه‌كه‌ی ناسیوه‌ته‌وه و تاوانباره‌كه‌ش ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.
سه‌رچاوه: میدیا میسرییه‌كان
H.B