داعش لە سنووری كەركووك ھێرشی كردە سەر پۆلیس
كوژراو و بریندار ھەن
K24 - ھەولێر
لە هێرشێکی چەکدارانی داعش لە باشووری کەرکووک ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش له گوندی حەمرانیەی سە ربە شارەدێی ریاز لە باشووری کەرکووک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 دوای رووبەڕووبوونەوە و شەڕ لەنێوان هەردوولا دوو پۆلیسی فەوجی مغاویر کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.
بەهۆی باڵادەستی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک و بەدیاریكراویش لە ناوچەکانی ماددەی 140 بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دروستبوونی بۆشایی ئەمنی بەردەوام هێرشی چەکداری دەکرێتە سەر هێزە عێراقییەکان.