داعش لە سنووری كەركووك ھێرشی كردە سەر پۆلیس

كوژراو و بریندار ھەن

K24 - ھەولێر

لە هێرشێکی چەکدارانی داعش لە باشووری کەرکووک ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش له گوندی حەمرانیەی سە ربە شارەدێی ریاز لە باشووری کەرکووک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 دوای رووبەڕووبوونەوە و شەڕ لەنێوان هەردوولا دوو پۆلیسی فەوجی مغاویر کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.

بەهۆی باڵادەستی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک و  بەدیاریكراویش لە ناوچەکانی ماددەی 140 بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دروستبوونی بۆشایی ئەمنی بەردەوام هێرشی چەکداری دەکرێتە سەر هێزە عێراقییەکان.