دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، گەشتیاران و بازرگانان و کۆمپانیاکان و پیشەوەران لە دەنگۆیەک ئاگادار دەکاتەوە.
پێنجشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2025، ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاگاداری تەواوی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی گەشتیاران و بازرگانان و کۆمپانیاکان و پیشەوەران دەکاتەوە، دەنگۆیەک بڵاو بووەتەوە سەبارەت بە داخستنی دەروازەکەمان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر دەروازەکەمان.
دەڵێت: سەبارەت بەم دەنگۆیانە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە بابەتی داخستنی دەروازەکەمان دوورە لە ڕاستی.
ئاماژە بەوەش دەکات کە، ڕێکارەکان تەنها پەیوەستە بە هاتوچۆی کۆڵبەران لە نێوان دەروازەی تەمەرچین و دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.
