وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای راگەیاند

ژمارەی تووشبووان كەمبووەتەوە

K24 – ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئامارێكی نوێی كۆرۆنای راگەیاند و ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 573 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەشكراوە، لە 24 كاتژمێردا 27 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بەو تووشبووانەی چاكبوونەتەوە، لە راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ھاتووە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 398 تووشبووی كۆرۆنا بە تەواوی چاكبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٦٢)

١. پشکنین: (٤٨٤١ پشکنینی نوێ)
• (١٤٩٧) هەولێر
• (٦١٤) سلێمانی
• (٢٥١٦) دهۆك
• (٣٥) هەڵەبجە
• (١٤٤) گەرمیان
• (٣٥) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٥٧٣ تووشبووی نوێ)
• (١٦١) هەولێر
• (١٠٢) سلێمانی
• (٢٦٠) دهۆك
• (١٤) هەڵەبجە
• (٣٠) گەرمیان
• (٦) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٣٩٨ چاکبوون)
• (١٠٩) هەولێر
• (٧) سلێمانی
• (٢٤١) دهۆك
• (١٨) هەڵەبجە
• (٢٣) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢٧ مردن)
• (٧) هەولێر
• (٥) سلێمانی
• (٩) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٦) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٧٣٣٤٢٧ (٢٦٠٥٩٩ هەولێر، ١٦٧٩٩١ سلێمانی، ٢٩٨٤٤٩ دهۆك، ٦٣٨٨ هەڵەبجە)
تووشبوون ٨٩٠٢٩ (٣٢٥٢٨ هەولێر، ٢٥٦٨١ سلێمانی، ٢٧٩٦٦ دهۆك، ٢٨٥٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ٥٤٨٥٦ (١٩٤٦٨ هەولێر، ١٨٥٥٨ سلێمانی، ١٤٢١٩ دهۆك، ٢٦١١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣١٣٥٨ (١٢٢٨٠ هەولێر، ٥٧٥٨ سلێمانی، ١٣١٨٩ دهۆك، ١٣١ هەڵەبجە)
مردن ٢٨١٥ (٧٨٠ هەولێر، ١٣٦٥ سلێمانی، ٥٥٨ دهۆك، ١١٢ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠