وەزارەتی کار: حكوومهتی ههرێم دهیهوێت منداڵان لهنێو خانهواده پهروهرده بكرێن
بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە رۆژی جیهانیی منداڵان، ئاماژەی بەوە دا، حكوومهتی ههرێم دهیهوێت منداڵان لهنێو خانهواده پهروهرده بكرێن و بۆ یەکەمجار توانرا یەکەی تایبەت بە چاودێریکردنی منداڵ لە نێو بەڕێوەبەرایەتییەکان بکرێتەوە.
زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: یەکەمجارە یەکەی تایبەت بۆ چاودێریکردن و پاراستنی منداڵان لەنێو هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکان دادەنرێت و بەردەوام بە دواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی منداڵان دەکات.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان توانرا، بۆ ماوەی نۆ مانگ هاوکاری 2500 منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت یان کەمدەرات بکرێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوەی بەر خوێندن و ئەو منداڵانە تەمەنیان لە نێوان 13 بۆ 15 ساڵی بووە
بریکاری وەزارەتی کارو و کاروباری کۆمەڵایەتیی گوتیشی: سیستەمی خێزانی جێگرەوە بۆ یەکەمجار توانرا لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەسند بکریت بۆ ئەو خێزانانەی دەیانەوێت منداڵیک بگرنە ئەستۆ.
زەکیە سەید ساڵح باسی لەوە کرد، ستراتیژییەتی حکوومەتی هەرێم وایە منداڵان لە نێو خانەوادەکان پەروەردە بکرێن و بمێنەوە، چونکە ژینگەی خێزان زۆر تایبەتتر و جیاوازە لە خانەکان.
