عەدنان ئۆکتار و هەندێک لە "پشیلەکانی" سزادران
دادگا بڕیاری لەسەردان
K24- هەولێر:
عەدنان ئۆکتار ئەو بەناو بانگخوازەی کچانی گەنجی لە دەوروبەری خۆی کۆدەکردەوە و بۆ کاری جیاواز و سێکسی بەکاردەهێنان، سزای مانەوەی لە زیندان بۆ هەتا هەتایی بەسەردا سەپا.
دادگای باڵای تاوانی ئیستانبوڵ، ئەمڕۆ هەینی بڕیارەکەی دەرکرد.
بەگوێرەی دۆسیەکەی، عەدنان ئۆکتار تاوانبارە بە دروستکردنی رێکخراوی تاوانکاری، دەستدرێژی سێکسی، ئەشکەنجە، بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، تەزویرکردن و چەندین تاوانی دیکە.
جیا لە عەدنان ئۆکتار خۆی، دادگا سزای زیندانیی 12 ساڵی بەسەر چەند ئەندامێکی رێکخراوەکەیدا سەپاند.
عەدنان خاوەنی کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی لە تورکیا بوو، تێیدا چەندین کچ و ژن کە بە “پشیلەکان” ناوی دەبردن نمایش دەکرد و بوو بووە جێی رەخنە.
لە ساڵی 2018 عەدنان ئۆکتار بە تۆمەتی رفاندن و دەستدرێژی سێکسی دەستگیر کرا.
AA