میسر دۆزینەوەی 100 تابووتی دێرینی راگەیاند
مێژووەکەیان بۆ دوو هەزار و 500 ساڵ لەمەبەر دەگەڕێتەوە
K24- هەولێر:
ئەمڕۆ شەممە، میسر دۆزینەوەی 100 تابوتی کۆنی راگەیاند کە مێژووەکەیان بۆ دوو هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
تابوتەکان لە دار دروستکراون و بۆ بەرپرس و دەسەڵاتدارانی میسری کۆن دەگەڕێنەوە.
تابوتەکان لە سەقارا کە دەکەوێتە باشووری قاهیرەی پایتەخت دۆزراونەتەوە و بە شێوازێکی هونەرییانە بە رەنگ و نووسینی ناوازە نەخشێنراون.
پێنج مانگ لەمەوبەر، 59 تابووتی هاوشێوە دۆزرانەوە کە ئەوانیش مێژووەکەیان بۆ دوو هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

