سه‌رۆك شاره‌وانی سمیلان به‌هۆی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
ته‌نیا دوو مانگ بوو ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتبوو
K24- چۆمان:
ئیبراهیم عوسمان ماوانی، سه‌رۆكی شاره‌وانی ناحیه‌ی سمیلانی سه‌ر به قه‌زای چۆمان به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
ئیبراهیم عوسمان ماوانی، ماوه‌ی ته‌نیا دوو مانگ بوو ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ناحیه‌ی سمیلانی پێ‌درابوو و به گوته‌ی به‌رپرسانی ناوچه‌كه، له‌و ماوه كه‌مه‌دا توانیبووی كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كان درووست بكات و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئومێدێكی گه‌وره‌یان به كار و هه‌وڵه‌كانی هه‌بوو.
دوای ماوه‌یه‌ك له ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی په‌تای كۆرۆنا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ناوبراو كۆچی دوایی كرد.
H.B