دیاکورد: نوێنەرانی عەرەب لە عێراق هێشتا کورد بە هاووڵاتی مافدار لەم وڵاتە نابینن

کۆمیتەی دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

K24- هەولێر:

کۆمیتەی دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا (دیاکورد) لەبارەی دژایەتی کردنی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی بەغدا و تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز بەبێ جێگیرکردنی خواستەکانی کورد راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە، دیارە نوێنەرانی عەرەب لە عێراق هێشتا کورد بە هاووڵاتی مافدار لەم وڵاتە نابینن و دەیانهەوێت بە پێشلکاری و هەڕەشە دژی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بوەستنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە هەموو پەرلەمانتارانی کورد و سەرجەم رێکخراوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین بە یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی دژی ئەم بڕیارەی پەرلەمانی عێراق بجوڵێنەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە: