ئێران تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات

دوای ئەوەی سێ پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی کوژران

K24- هەولێر:

تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، ناوچە سنوورییەکانی باکووری خۆرئاوایان بۆردومان کردووە و “یاخییەکانیان” کردووەتەوە ئامانج.

سوپای پاسداران لە ژێر ناوی، رووبەڕووبوونەوەی “گروپی تیرۆرستان” بۆردومانەکەی کردووە و بە گووتەی خۆیان زیانی زۆریان بەو گروپانە گەیاندووە.

چەند جارێک لە نێوان هێزە کوردییەکان و پاسەوانی سنووری ئێران، رووبەڕووبوونەوەی روویداوە، هەردوولا زیانی گیانیان بەرکەوتووە.

دوێنێ هەینی، سێ پاسەوانی سنووری ئێران کوژران و تارانیش هێزە کوردییەکان بە هۆکار دەزانێت.

Reuters