بڕیاریی دادگای فیدڕالی بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکوومەت و پەرلەمان کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە
دوای بڕیاری دادگای فیدڕال بۆ گۆڕینی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت بۆ كاربه‌ڕێكه‌ر، كاریگه‌ری ئه‌و بڕیاره مه‌ترسیی لای چاودێران و ته‌نانه‌ت ئابووریناسانیش دروستكردووه، به‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه لێكه‌وته‌ی نه‌رێنیی به‌دواوه بێت، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، كه له‌گه‌ڵ نه‌بوونی بودجه‌ی گشتی بۆ ده‌وڵه‌ت، بێتواناكردنی حكوومه‌تیش له بابه‌تی قه‌رزكردن ئه‌وه‌نده‌ی دیكه كاركردن له پڕۆژه‌كان و پرسه داراییه‌كانی دیكه‌ش په‌ك ده‌خات.
دوای بڕیاری دادگای فیدڕال بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكوومه‌ت بۆ كاربه‌ڕێكه‌ر، چاودێران ڕه‌شبین و نیگه‌ران بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه نه‌بوونی هیچ بودجه‌یه‌كی گشتی بۆ ده‌وله‌ت ئه‌وه‌نده‌ی دیكه توانای دارایی حكوومه‌تی بۆ قه‌رزكردن به‌رته‌سكتر ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش جۆرێك له ناسه‌قامگیری دارایی دروست ده‌كات و له‌وانه‌یه لێكه‌وته‌ی نه‌رێنیی به‌دواوه بێت.
ئه‌نوه‌ر ئه‌لموسه‌وی، شرۆڤه‌كاری سیاسی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، نازانین ئه‌و بڕیاره له‌ژێر فشار ده‌ركراوه یان نا، چونكه بڕیاری دادگا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی په‌كخستنی یاسای بودجه، له‌ئه‌گه‌ری تێنه‌په‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه‌ش جووڵه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌ته‌واوی په‌كی ده‌كه‌وێت، پێویست بوو هیچ نه‌بێت حكومه‌ت تا مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بوایه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌لایه‌نی كه‌م یاسای بودجه تێپه‌ڕێندرابا، چونكه وه‌ستانی كاری حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ئه‌نجامی نه‌رێنیی ده‌بێت.
هه‌ندێكی دیكه دیدگایه‌كی جیاوازیان بۆ گۆڕینی حكوومه‌ت بۆ كاربه‌ڕێكه‌ر هه‌یه، به‌وه‌ی كه مانه‌وه‌ی وه‌ك خۆی به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی دادگای فیدڕال، ده‌بووه ده‌رفه‌تێك بۆ لایه‌نه‌كانی ناو حكوومه‌ت كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كۆنترۆڵی سامانی گشتی بكه‌ن، بۆیه له تێڕوانینی ئه‌واندا بڕیاری دادگا له‌جێی خۆیه‌تی.
واثق ئه‌لجبور، چاو‌دێر دەڵێت: له‌و ماوه‌یه‌دا له‌وانه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌بن هه‌وڵ بده‌ن سوود له سامانی گشتیی ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرن، چونكحه دوای هه‌ڵبژاردنیش هه‌ندێك هێزی سیاسی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی سیاسییانداوه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌بوونی بودجه و كۆتایی ساڵی دارایی، وه‌ك ده‌شزانن تۆماره‌كان له‌كۆتایی ساڵدا ڕه‌وانه ده‌كرێن و ئه‌و ماوه‌یه به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ دزینی پاره و سامانی وڵات.
بڕیاری دادگای فیدڕال كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی بۆ كاربه‌ڕێكه‌ر گۆڕیووه، له‌ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، له‌وانه‌یه لێكه‌وته‌ی نه‌رێنیی به‌دواوه بێت، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌بوونی بودجه‌ی گشتی و په‌كخستنی بابه‌تی قه‌رزكردن، دواتریش كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان و ته‌نانه‌ت وه‌ك چاودێران ده‌یڵێن، لەسەر پرسی مووچه‌ش دەبێت.
