کتێبی جیاوازییەکان؛ گەنگەشەی فكری فرۆید بڵاو کرایەوە
پێنجشەممە، 20ـی تشرینی دووەم، کتێبی 'جیاوازییەکان؛ گەنگەشەی فکری فرۆید' کە گفتوگۆیەکەی فکریی نێوان د. محەممەد تاها حوسین، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی بواری سایکۆلۆجی و سمکۆ محەممەد، نووسەر و ڕەخنەکاری بواری فکر و سیاسەت، بە ئامادە بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران و ڕووناکبیران، لە بارەگای یەکێتیی نووسەرانی کورد، لقی هەولێر بڵاو کرایەوە.
د. محەممەد تاها حوسێن، گوتی: کتێبەکە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیە سەبارەت بە جیاوازییە فکرییەکانی نێوان مارکس و فرۆید لە بواری سایکۆلۆجیدا، هەروا دەرخستنی بۆچوونەکانی فرۆیدە دەربارەی زۆرێک لەو بابەتانەی هێشتا بەلای کۆمەڵگەی ئێمەوە ڕوون نین.
سمکۆ محەممەدیش، گوتی: ئێمە بە ڕاشکاوی و بێسانسۆر باسی بۆچوونە فکرییەکانی نێوان دوو بیرمەندی گەورەی جیهانمان کردووە، کە ڕا و بۆچوونەکانیان کاریگەریی بەردەوامیان لەسەر کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی هەیە."
