ھاتووچۆی ھەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە
راگەیەنراوێك لە ھاتووچۆی ھەولێرەوە بۆ شوفێران
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە، بەهۆی تەواونەبوونی کارەکانی بەیەکەوەبەستنەوەی شەقامی 150 مەتری بە دەروازەی بەحرکەوە تەواونەبوونی سایدی دووەمی شەقامی بەحرکە بەهۆی بارانبارینی رۆژانی رابردوو، رێگای هاتن لە شەقامی بەحرکەوە بۆ ئەو شوێنانە بەداخراوی دەمێنێتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند: "سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی سەردانیکەرانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر و دانیشتووانی شارەکانی نیشتەجێبونی گەنجان سیتی و کۆریەکان و مامۆستایان دەکەینەوە، بەهۆی تەواونەبوونی کارەکانی بەیەکە و بەستنەوەی شەقامی 150 مەتری بە دەروازەی بەحرکەوە تەواونەبوونی سایدی دووەمی شەقامی بەحرکە بەهۆی بارانبارینی رۆژانی رابردو بۆیە رێگای هاتن لە شەقامی بەحرکەوە بۆ ئەو شوێنانە هەر بەداخراوی دەمێنێتەوە، هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگا بەدیلەکە کە ئێستا بەکاردێت کە خەدەمی شەقامی 150 مەتریە لە رێگای پیرمامەوە بەکاربێنن. ئەو داخرانەش تاکو رۆژی 2020/11/23 بەردەوام دەبێت".