بەبڕی زیاتر لە 5 ملیار دینار پڕۆژەیه‌كى كارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
بارزۆرى سه‌ر وێستگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه
K24 - سلێمانی
پڕۆژەیەكی كارەبا لە سلێمانی بەبڕی زیاتر لە 5 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت و بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیەش بارزۆرى سه‌ر وێستگه‌كان كه‌مدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، به مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى دابه‌شكردنى كاره‌باى و كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆرى به سه‌ر فیده‌ره‌كان و سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى، له‌سه‌ر بودجه‌ى داهاتى 8% كاره‌با و بەبڕی (5.082.185.850) پێنج ملیار و هه‌شتاو دوو ملیۆن و سه‌د هه‌شتا و پێینج هه‌زار دینار پڕۆژەی كارەبا جێبەجێدەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، پڕۆژه‌كه بریتیه له دانان و كڕینى 3 ویستگه‌ى مۆبایلى 25MVA/132/11 KVA بۆ سلێمانى و چه‌مچه‌ماڵ و سه‌ید سادق. پڕۆژه‌كه‌ش لەلایەن كۆمپانیای (شاندز) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره لەماوەی (400) رۆژدا تەواو بێت.
