حووسییەکان سزای لە سێدارەدانیان بۆ 17 کەس دەرکرد
دادگایه‌کی سه‌ر به حووسییه‌کان، بە تۆمەتی سیخوڕی‌کردن بۆ وڵاتانی دیکە سزای کوشتن بە فیشەکی به‌سەر 17 که‌سدا سه‌پاند.
ئاژانسی "سه‌با"ـی سه‌ر به حووسییەکان ڕایگه‌یاند، دادگای تایبەت بە تاوانەکانی سیخوڕی، سزای کوشتن بە فیشەک بۆ 17 کەس دەرکرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان ، تاوانباران زانیاری‌یان له‌باره‌ی ده‌یان شوێنی تایبه‌ت به سه‌رکردایه‌تی ده‌وڵه‌ت و جووڵه‌کانیان، به دوژمنان داوە، هەروەها نهێنی دۆخی سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منیان ئاشکرا کردووە".
هەروەها زانیاری‌یان لەبارەی مووشه‌که‌کان و شوێنی هه‌ڵدان و کۆگاکردنیان داوە، جگە لەمەش هەوڵی ڕاکێشانی هاووڵاتییانی دیکەیان داوە بۆ نێو تۆڕە سیخووڕییەکەدا کە بووەتە هۆی بە ئامانجگرتنی چەندین شوێنی سەربازی و ئەمنی و لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژران و ژێرخانێکی فراوانیش وێران کراوە.
ئاژانسەکە ڕوونیشی کردووەتەوە، دادگاکه بڕیاری سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی به‌سه‌ر پیاوێک و ئافرەتێکدا سه‌پاندووه، بڕیاری بێتاوانییشی بۆ کەسێکی دیکە دەرکردووە.
حووسییەکان کە لە ساڵی 2014ەوە کۆنترۆلی سەنعای پایتەختی یەمەنیان کردووە، هیچ وردەکارییەکیان لەبارەی ناسنامەی تۆمەتبارانەوە نەخستووەتە ڕوو.
