ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت بۆ دووه‌مجار مووچه‌ی یاریزانه‌كانی كه‌مبكاته‌وه‌

كارگێری ریال مه‌درید ترسی له‌ قه‌یرانێكی دیكه‌ی گه‌وره‌تر هه‌یه‌

کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بیر لەوە دەکاتەوە جارێکی دیکە بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی سەری هەڵداوە، مووچەی یاریزان و کارمەندانی یانەکەی کەم بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا ئاشکرای کردووە، کارگێری یانەی ریال مەدرید دەیەوێت جارێکی دیکە بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەری هەڵداوە، موچەی سەرجەم ئەندامانی یانەکەی کەم بکاتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوای گەڕانەوەی یاریزانەکانی و کۆتایی هاتنی یارییە نێودەوڵەتیەکان، ئەم بابەتە لەگەڵ نوێنەرەکانیان گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە، سەرەرای ئەوەی کە شاهانەکان ئەم وەرزەش سودێکی باشیان دەستکەوتووە، بەڵام کارگێری یانەکە لە ترسی ئەوەی تووشی قەیرانی قورستر نەبن، دەیانەوێت بەشێکی کەمی موچەکان و خەرجیەکانیان کەم بکەنەوە.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت 20%ـی مووچه‌ی یاریزانانی یانه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ فه‌رمی یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌.