بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەلاحەددین بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ـی تشرینی دووەمی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمی ئاهەنگی خولی( 44)مینی دەرچووانی زانکۆی سەلاحەددین بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژی شەممە، 22ـی تشرینی دووەمی 2025، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەددین لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: ڕۆژی یەکشەممە، بەسەپەرشتی و ئامادەبوونی مسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خولی 44مینی ئاهەنگی دەرچووانی قۆناغی کۆتایی بۆ هەردوو خولی یەکەم و دووەم بۆ ساڵی دەرچوونی 2024- 2025ـی زانکۆی سەلاحەددین، لە یاریگای فڕەنسۆ هەریری، بەڕێوەدەچێت

ڕاشیگەیاند، لەم خولە 1950 قوتابی خوێندنی باڵا و 5032 قوتابی بکالۆریۆس بڕوانامەیان پێدەدرێت.

هەروەها زانکۆی سەلاحەددین لە 17 کۆلێژ و 90 بەشی ئەکادیمی پێکدێت.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment