دوا وادەی ڕاییکردنی مامه‌ڵه‌ی حاجییان ڕاگەیەنرا
كاروان ستونی، گوته‌بێژی فه‌رمیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان، ڕایگه‌یاند، ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ حه‌جی ساڵی داهاتوو، واتە 2026، ناویان له تیروپشكی حاجییان ده‌رچووه، به زووترین كات، تاوه‌كوو ڕۆژی پێنج شه‌ممه، 27ـی تشرینی دووەم 2025، سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بکەن بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.
كاروان ستونی، هه‌روه‌ها گوتی: ماوه‌ی زیاتر له 10 ڕۆژ ته‌رخان كراوه به مه‌به‌ستی ڕاییکردنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان و ئێستا به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره و هه‌موو نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگاكانی ( هه ولێر – سلێمانی – دهۆك – هه‌ڵه‌بجه)، و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ( سۆران – گه‌رمیان – زاخۆ – ڕاپه‌رین)، ڕۆژانی شه‌ممه‌یش به بێ گوێدانه پشوو، بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان کار دەکەن.
گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان، جەختیشی کردەوە لەوەی "هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت ئه‌وا خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت؛ چونكه ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژه ئێمه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌مان ئاگادار كردووته‌وه و له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیش به‌رده‌وام ئاگاداریمان بڵاو كردووته‌وه کە پێنجشەممەی داهاتوو دوا وادەی ڕاییکردنی مامەڵەکانیانە."
سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌كانیش، كاروان ستونی "ڕایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه پێویسته له كاتی سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره 'پاسپۆرت'ی ئه‌سڵییان پێ بێت له‌گه‌ڵ كۆپییه‌كی ڕەنگاوڕەنگ له پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری له یه‌ك لاپه‌ڕه‌دا، له‌گه‌ڵ تێچووی حه‌ج كه بڕه‌كه‌ی حه‌وت ملیۆن و 100 هه‌زار دیناره."
