دواجار تره‌مپ دانی به سه‌ركه‌وتنی بایدن دانا
تره‌مپ: بایدن سه‌ركه‌وت، چونكه هه‌ڵبژاردنه‌كان ساخته بوون
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دانی نا به سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، ركابه‌ره دیموكراتخوازه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌یدا و دووپاتی كرده‌وه، هۆكاری سه‌ركه‌وتنی بایدن بۆ ساخته‌كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی تره‌مپ له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر وه‌ك كۆمێنتێك بۆ راپۆرتێكی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیۆنی "فۆكس نیوز" هاتوون، كه تێیدا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵه‌كه پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، كه چۆن بایدن سه‌ركه‌وت؟ و تره‌مپ گوتی: به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان "بایدن باوه‌ڕی به‌وه هه‌بوو كه ده‌دۆڕێت".
He won because the Election was Rigged. NO VOTE WATCHERS OR OBSERVERS allowed, vote tabulated by a Radical Left privately owned company, Dominion, with a bad reputation & bum equipment that couldn’t even qualify for Texas (which I won by a lot!), the Fake & Silent Media, & more! https://t.co/Exb3C1mAPg
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) November 15, 2020
له تویتێكی دیكه‌دا تره‌مپ نووسیویه‌تی: "بایدن سه‌ركه‌وت، چونكه هه‌ڵبژاردنه‌كان ساخته بوون".
تره‌مپ دووباره تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌وانه كرد، كه به گوته‌ی خۆی له‌كاتی پرۆسه‌كه رێگه‌یان به چاودیران و سه‌رپرشتیارانی كۆمارییه‌كان نه‌داوه كاری خۆیان بكه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌ركی هه‌ژماركردن و هه‌لاوێركردنی ده‌نگه‌كان له ئه‌ستۆی كۆمپانیای "Dominion"ی تایبه‌ت بوو و ئه‌و كۆمپانیایه‌ی به دامه‌زراوه‌یه‌كی "چه‌پڕه‌وی توندڕه‌و و نیازخراپ" ناو برد و ئه‌و میكانیزمه‌شی ئیدانه كرد، كه له‌و جۆره پرۆسانه به‌كاریان ده‌هێنێت.
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و كیشه ته‌كنیكییانه‌ی له رۆژی ده‌نگدان روویاندا، هه‌وڵێك بوون بۆ دزینی ده‌نگه‌كان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كانیان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستا تره‌مپ ئاماده نه‌ووبه دان به سه‌ركه‌وتنی بایدن و دۆڕانی خۆیدا بنێت و هه‌میشه جه‌خی كردووه‌ته‌وه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ساخته‌ن.
H.B