ئه‌ردۆغان: دوو گه‌لی جیاواز له قوبرس ده‌ژین و پێویسته دوو ده‌وڵه‌تیان هه‌بێت
چونكه ئه‌وان دوو گه‌لی جیاوازن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له باره‌ی پێویستی "دانووستان بۆ دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت له قوبرس" دوا و گوتی: دوو گه‌لی جیاواز له‌و ناوچه‌یه ده‌ژین و ئیدی ئاراممان لێ بڕاوه.
ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكی توركیا سه‌ردانی كۆماری باكووری قوبرسی دانپێدانه‌نراوی كرد، كه ته‌نیا توركیا دانی پێدا ناوه.
له‌وێ ئه‌ردۆغان گوتی: ئێستا دوو گه‌ل و دوو ده‌وڵه‌تی جیاواز له قوبرس هه‌ن. پێویسته دانووستان بكرێت بۆ دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئیدی ئاراممان بڕا له‌و هه‌موو یارییه دیپلۆماسییه‌ی ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی گوت: توركه قوبرسییهكان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ده‌ستدرێژیان ده‌كرێته سه‌ر و مافیان زه‌وت ده‌كرێت.
سه‌رۆكی توركیا، به پێویستی زانی له‌و ناوچه‌یه دوو ده‌وڵه‌ت درووست ببن، چونكه به گوته‌ی خۆی دوو گه‌لی جیاواز له‌وێ ده‌ژین، بۆیه ده‌بێت دوو ده‌وڵه‌ت هه‌بن.