مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزیایی لە دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین دەکات و ڕایگەیاند، ئێوە هێزی گەشەکردن و پێشکەوتنی زیاتری کوردستانن".
یەکشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزبایی دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: پیرۆزبایی لە دەرچووانی خولی(44)مینی زانکۆی سەڵاحەددین دەکەم.
سەرۆکی حکوومەتی هەر لە پیرۆزیاییەکە بۆ دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین نووسیویەتی "ئێوە هێزی گەشەکردن و پێشکەوتنی زیاتری کوردستانن".
هەر ئەمڕۆ یەکشەممەی خولی 44ـەمینی ئاهەنگی دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2024 - 2025 لە یاریگای شەهید فڕەنسۆ هەریری بەڕێوەچوو، کە 1950 قوتابی خوێندنی باڵا و 5032 قوتابی بەکالۆریۆس بڕوانامەیان پێدەدرێت.
زانکۆی سەڵاحەددین لە 17 کۆلێژ و 90 بەشی ئەکادیمی پێکدێت.
پیرۆزبایی لە دەرچووانی خولی(44)مینی زانکۆی سەلاحەددین دەکەم. ئێوە هێزی گەشەکردن و پێشکەوتنی زیاتری کوردستانن. pic.twitter.com/3skqORdNIy
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) November 23, 2025
