دۆناڵد ترەمپ ئیخوانەکان دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئامادەکاریی بۆ ئەوە دەکات. ئیخوانەکان بخاتە لیستی تیرۆرەوە و وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانناسێنێت.

دۆناڵ ترەمپ لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی( Just The News) بڵاوی کردووەتەوە، زۆر بەهێزەوە ڕایدەگەیەنین، ئێستا بەڵگەکانی کۆتایی ئامادە دەکرێن.

ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژێک بەر لە ئەمڕۆ، تۆڕی( Just The News) ڕاپۆرتێکی لەبارەی چالاکییەکانی ئیخوانەکان و زیادبوونی هەڕەشەکانیان لەنێو ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بڵاوکردەوە.

هەفتەی ڕابردوو، گریک ئابوت، حاکمی ویلایەتی تەکساس کە لە کۆمارییەکانە، ئیخوانەکان و ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی ئەمەریکی-ئیسلامی خستە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی دەرەوە و ڕێکخراوە تاوانکارییەکانی سنووریان بەزاندووە.

کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران، لەگەڵ بەشێک لە دیموکراتەکان، داوایان لە وەزارەتی دەرەوە کرد، ئیخانەکان بەڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی بناسێنن.

مانگی ئابی ڕابردوو، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کردبوو، ناساندنی ئیخوانەکان وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی وەکو پرۆژەیەک ئامادە دەکرێت، بەڵام پرۆسەیەکی درێژ و ورد دەبێت، بەتایبەت کە پرسەکە چەند لقێکی ئیخوانەکانی لێ دەبێتەوە و پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە. 

 
Fly Erbil Advertisment