سەرۆك بارزانی و عزەت شابەندەر بارودۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عزەت شابەندەر کەسایەتیی سیاسیی عێراقی کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، لەدیدارەکەدا دوا پەرەسەندنەکان و بارودۆخی سیاسیی لە عێراق و ناوچەکە بە گشتیی باسیان لەبارەوە کرا. 

ڕاشیگەیاند، تیشک خرایە سەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن.

 
 
Fly Erbil Advertisment