بارسێلۆنا ئه‌م 6 یاریزانه ده‌فرۆشێت
رۆناڵد كومان ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانانه له كۆڵ بارسێلۆنا بكاته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، رۆناڵد كومان له گواستنه‌وه‌ی زستانه و هاوینی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری 6 یاریزان ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 16 نۆڤێمبه‌ری 2020، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه رۆناڵد كومان راهێنه‌ری بارسێلۆنا گفتووگۆی له باره‌ی چاره‌نووسی 6 یاریزانی یانه‌كه‌ی كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كردووه كه كومان ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه هه‌ریه‌كه له (كارلێس ئالینا و ریكی پیوگ به شێوه‌ی خواستن به‌ڕێبكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه 4 یاریزانی دیكه به‌ربژێرن بۆ ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی بارسێلۆنا جێبهێڵن كه پێكهاتوون له (مارتن برایسوه‌یت، جۆنیۆر فێرپۆ، ساموێل ئۆمتیتی و ماتیۆس فێرناندێز).
جۆنیۆر فێرپۆ له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و ناپۆلی ئیتاڵیا داوا كراوه و ئۆفه‌رێكی 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانه پێشكه‌شی بارسێلۆنا كراوه.
له دوای ئه‌ویش ساموێل ئۆمتیتی كه ئێستا له پێكانه‌كه‌ی چاكبووه‌ته‌وه و بارسێلۆنا ئاماده‌ی ده‌كات بۆ ئه‌وه بیفرۆشێت، به‌وپێیه‌ی خاوه‌نی مووچه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له یانه‌كه.
ماتیۆس فێرناندێزی ناوه‌راستكاری به‌رازیلی ته‌مه‌ن 22 ساڵ كه ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی له ڤه‌له‌د وه‌لید كۆتایی هات و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بارسێلۆنا، رۆناڵد كومان ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه بێت و له لایه‌ن یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی ئۆفه‌رێك پێشكه‌شی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كراوه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه ره‌تی كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت هه‌ر له لالیگا بمێنێته‌وه.
مارتن برایسوه‌یتی هێرشبه‌ری به‌لجیكی خراوه‌ته لیستی یاریزانه فرۆشراوه‌كان، چونكه رۆناڵد كومان ده‌یه‌وێت مێمفیس دیپای بگوازێته‌وه و ئه‌و یاریزانه به‌ڕێبكات.