كۆمپانیای مۆدێرنای ئه‌مه‌ریكی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كه‌ی دژ به كۆرۆنا راگه‌یاند
له‌سه‌ر 30 هه‌زار كه‌س تاقیكراوه‌ته‌وه و ئاستی كارامه‌ییه‌كه‌ی له سه‌رووی 94%ـه
K24- هه‌ولێر:
كۆمپانیای مۆدێرنای ئه‌مه‌ریكی، كه ڤاكسینێكی دژ به كۆرۆنای به‌رهه‌مهێناوه و هه‌موو قۆناغه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی تێپه‌ڕاندووه، سه‌ركه‌وتن و كارامه‌یی ڤاكسینه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
هه‌ر له‌وباره‌شه‌وه ستیفان بانسیل، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مۆدرێرنا گوتی: دوایین تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڤاكسینه، یه‌كه‌م دڵنیایی به ئێمه‌دا، كه پێكوته‌كه‌مان توانای رێگریكردنی هه‌یه له تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا، ته‌نانه‌ت رێگری له حاڵه‌ته تونده‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ش ده‌كات.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه دووپاتیشیكرده‌وه، ئاستی كارامه‌یی پێكوته‌كه‌یان له سه‌رووی 94%ـه.
هه‌روه‌ها گوتی: ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر 30 هه‌زار كه‌س تاقیكراوه‌ته‌وه و ئاشكراشی كرد، ده‌توانرێت ئه‌و ڤاكسینه بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ له‌ناو به‌فرگری ئاسایی‌دا هه‌ڵبگیرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ساڵی داهاتوو 500 ملیۆن تا یه‌ك ملیار پێكوته‌ی ده‌ژ به كۆرۆنا ئاماده ده‌بێت.
H.B