ملیۆنێك كرێكاری بیانی لە عێراق بەنایاسایی كار دەكەن
سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤ لە بەسرە، ئاشکرای دەکات، کرێکاری بیانی بەناوی گەشتیار هاتوونەتە عێراق و بە نایاسایی کاردەکەن.
سێشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2025، عەلی عەبادی سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤ لە بەسرە، بە كوردستان 24ـی ڕاگەیاند: نزیكەی ملیۆنێك كرێكاری بیانی بە ناوی گەشیاری هاتوونەتە عێراق و بەنایاسایی كار دەكەن.
هەروەها گوتی: بەگوێرەی ئامارەکان 197 هەزار كرێكار لە گێڵگە نەوتییەكانی (بەسرە، زیقار و میسان) كار دەكەن، چینییەكان زۆرترین كارمەندیان هەیە و ژمارەیان زیاتر لە 53 هەزار كەسە، تەنیا لە كێڵگە نەوتییەكانی ئەو سێ پارێزگایە خەڵكی 50 وڵات كار دەكەن.
عەلی عەبادی ئاماژەی بەوە دا، دەستووری دەوڵەت پابەندی رەخساندنی هەلیكار و مافەكانی دەكات، بەڵام حكوومەت پێشێلی دەستووری كردووە و ئەمەش كاریگەری خراپی لەسەر گەنجان دەبێت، بازاڕ پەك دەخات.
