تەقینەوەیەکی بەهێز ئیدلیبی هەژاند

دیمەنێکی تەقینەوەکە
دیمەنێکی تەقینەوەکە

تەقینەوەیەکی بەهێز شاری 'کەفەر تەخاریم''ـی  لە سنووری پارێزگای ئیدلیبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەژاند.

بە گوێرەی میدیاکانی ناوخۆی سووریا، بەهۆی تەقینەوەکەوە ژمارەیەک بریندار و قوربانی هەن، بەڵام تاوەکوو ئێستا نە شوێنی تەقینەوەکە و نە هیچ ئامارێکی سەرەتایی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دووکەڵێکی چڕ ئاسمانی شارەکەی تەنیوە.

هەروەها میدیای فەرمی سووریا تەنیا ئاماژەی بەوە داوە، بەهێزی تەقینەوەکە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لەنێو خەڵکی شارەکە بڵاوکردووەتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

'سانا نیووز' ئاشکرای کردووە، سەرچاوەی تەقینەوەکە نەزانراوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بریندارن، هاوکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جیا لە بڵاوکردنەوەی دیمەنی تەقینەوەکە، دەنگۆی برینداربوونی ژمارەیەک منداڵی یەکێک لە قوتابخانەکانی نزیک تەقینەوەکە بڵاوکراوتەوە.

هەروەها بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکەوە، زیانێک زۆر بە خانوو و ئۆتۆمبێلەکانی دەورووبەری شوێنەکە گەیشتووە، لە نێویاندا باڵەخانەیەک بە تەواوی وێران بووە.

 

 
Fly Erbil Advertisment