فەرمانگەی میدیا و زانیاری: بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ یەک هەزار مێگاوات کەم دەبێتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا لە چوار هەزار مێگاواتەوە بۆ یەک هەزار مێگاوات دابەزی.

پێنجشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە تێیدا ئاماژەی داوە، بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی کارەبا لە 4 هەزار مێگاواتەوە بۆ یەک هەزار مێگاوات دابەزی و بەو هۆیە پێدانی کارەبای 24 کاتژمێریی بۆ 5 کاتژمێر کەم دەبێتەوە.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەر دوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوە دا، بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، بەهۆی هێرشەکەوە تەواویی هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیران.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەندین درۆن بەسەر ئاسمانی کێڵگەی گازی کۆرمۆردا بینرابوون و لە لایەن پاسەوانانی کێڵگەوەش تەقەیان لێ کرابوون.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment