وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای راگەیاند

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووشبوونی 645 كه‌سی دیكه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئامارێكی نوێی كۆرۆنای راگەیاند و ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 645 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەشكراوە، لە 24 كاتژمێردا 25 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بەو تووشبووانەی چاكبوونەتەوە، لە راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ھاتووە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 474 تووشبووی كۆرۆنا بە تەواوی چاكبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:

Fly Erbil Advertisment