لە عێراق زیاتر لە 25%ـی کارگەکانی کەرتی گشتیی داخراون

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، زیاتر لە 25%ـی کارگەکانی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان لەکارکەوتوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی تشرینی دووەمی 2025، دەزگای ئاماری سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ژمارەی کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، لە کەرتی گشتی و تێکەڵدا، 42 کۆمپانیا بووە، هەروەها کۆی گشتی کارگەکانی سەر بەو کۆمپانیایانە، 225 کارگەن، بەڵام لە ساڵی 2024ەوە 25.3%ـی ئەو کارگانە لەکار وەستاون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرچاوەی سەرەکی  کارپێکردنی ئەو کارگانە ئاوە، کە 74 کارگە بە ڕێژەی 49%، سوود لە ڕووباری دیجلە وەردەگرن، هەروەها 46 کارگە بە ڕێژەی 30.5%، سوود لە ئاوی ڕووباری فورات وەردەگرن، 17کارگەی دیکەش بە ڕێژەی 11.3%، سوود لە ئاوی ژێر زەوی و شەتولعەرەب و سەرچاوەی دیکەوە وەردەگرن.

وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، 74 کارگە ئاو لە پرۆسەی پیشەسازیدا بەکارناهێنن.

ڕوونیشیکردەوە، بڕی ئەو بەرهەمانەی لەو کارگانە دروست دەکرا مەنگانە دووهەزار و 224 تۆن بوو، ڕاشیگەیاند، زۆرترین ڕێژەی بەرهەمهێنان لە کەرتی خزمەتگوزاری بیناسازی و پیشەسازیدا بەکارهێنراوە.

 

 
Fly Erbil Advertisment