مەسرور بارزانی پیرۆزبایی بەدەستهێنانی (خەڵاتی پوشکین)ـی لە پرۆفیسۆر ڕەشاد میران کرد

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پرۆفیسۆر ڕەشاد میران کرد
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پرۆفیسۆر ڕەشاد میران کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆمەڵناسی ناسراوی کورد پرۆفیسۆر ڕەشاد میران کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەستخۆشی لە پرۆفیسۆر ڕەشاد میران کرد بۆ کار و بەرهەمەکانی و پیرۆزبایی بەدەستهێنانی (خەڵاتی پوشکین)یشی لێ کرد، کە بەم دواییانە لە مۆسکۆ، لەلایەن ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا پێی بەخشرا.

لە لای خۆیەوە، پرۆفیسۆر ڕەشاد میران، سوپاسی پیرۆزبایی و پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی کرد.

 

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پرۆفیسۆر ڕەشاد میران کرد
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment