منداڵێک بەهۆی هێرشەکەی ناوچەی سەوز گیانی لەدەستدا
ئاماری قوربانیان راگەیەندرا
K24- هەولێر:
شانەی راگەیاندی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی ئاراستەکردنی حەوت مووشک بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا، منداڵێک گیانی لەدەستدا و پێنج هاووڵاتی مەدەنیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حەوت مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزکراون و لە نزیک ناوچەی پزیشکان چواریان کەوتوونەتە خوارەوە و سیانیاشیان لە ئاسمان تەقیونەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمەریکا بڕیاری کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە عێراق داوە و ئامانجی مووشەکەکانیش باڵیۆزیخانەی ئەمەریکا بوون لە بەغدا.