منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ دایک و باوکی بەهۆی کۆرۆنا لەدەست دەدات
لە ماوەیەکی کورتدا بێ دایک و باوک دەمێنێتەوە
K24- هەولێر:
منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لەماوەی 100 رۆژ، دایک و باوکی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدەستدەدات.
مانگی شەش، ئادان، باوکی منداڵەکە بەهۆی کۆرۆنا لە تێکساس گیانی لەدەستدا، دواتر دایکی منداڵەکە بە ناوی ماریا لە هەمان نەخۆشخانە لە مانگی ١٠ کۆچی دوایی کرد.
ئێستا منداڵەکە بە ناوی رایدن گۆنزلاز، لەگەڵ داپیری دەژی و ئەو خاتوونە بە سایتی ئێن بی سی نیوزی گوتووە، باوک و دایکی ئەم منداڵە، تەمەنیان 29 و 28 ساڵ بووە، لە دوای مردنیان، بەردەوام داوای دایک و باوکی دەکات.
دەشڵێت، نازانم چی بڵێم، هەموو رۆژێک لەبەر پەنجەرەکە چاوەڕێی گەڕانەوەی باوکییەتی لە کارەکەی.
تاوەکو ئێستا لە ویلایەتی تێکساس لە ئەمەریکا، 20 هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.