عەلی تەتەر بۆ گیان لەدەستدانی فرسەت سۆفی: کەسێکی راستگۆ و ماندوونەناسمان لەدەستدا

سەرەخۆشی لە کەسوکاری و خەڵکی هەولێر دەکات

K24 - هەولێر

پارێزگاری دهۆک پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری فرسەت سۆفی و خەڵکی پارێزگای هەولێر دەکات بەهۆی گیان لەدەستدانی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و، دەڵێ "بەداخەوە ئێمە کەسێکی راستگۆ و ماندوونەناسمان لەدەستدا".

فرسەت سۆفی، 41ـەمین پارێزگاری هەولێر بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دوای 30 رۆژ لە تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، لەتەمەنی 42 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

دەقی پرسەنامەکەی عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک:

ب مخابنیڤە هەڤال و برایەکێ هێژا، کەسەکێ خاکی و خوشتڤی، ڕاستگۆ و ماندوونەنیاس، دکتۆر فرسەت سۆفی، مە هەموویان ژدەست دا. سەرخۆشیێ نەبتنێ ل کەسوکارێن خۆدێژێرازی و خەلکێ پارێزگەها هەولێرێ دکەم، بەلکو ل هەموو کوردستانیان؛ چونکی مە کەسەکێ ژێهاتی، پاک و ڕاستبێژ ژ دەستدایە، جهێ وی بەهەشت و رەوانێ وی شاد.

عەلى تەتەر - پارێزگارى دھۆك