رێواز فایەق: فرسەت سۆفی بەهۆی دڵسۆزی کارکردنییەوە دووچاری ئەم پەتا نەگریسە بوو
شەو و رۆژی خستە سەر یەک لەپێناو خزمەتکردن و پاراستنی خەڵکی کوردستان
K24 – ھەولێر
رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ كۆچی دوایی فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "فرسەت سۆفی، لە قۆناغی سەرەتای پەیدابوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە شەو و رۆژی خستە سەر یەک لەپێناو خزمەتکردن و خۆشەویستی و پاراستنی خەڵکی کوردستان، کە دواجار هەر بەهۆی دڵسۆزی کارکردنییەوە دووچاری ئەم پەتا نەگریسە بوو".
لە پەیامی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ھاتووە: "دکتۆر فرسەت وەک پارێزگارێکی سەرکەوتوو هەر لە دەستپێکی کارەکانیدا خاوەنی چەندین پڕۆژەی ستراتیژی و کاری جیاواز بوو، لە پێناو خزمەتکردنی کوردستان و دانیشتوانی شاری هەولێر، لە خولی چوارەمی پەرلەمانیشدا یەکێک بوو لە ئەندام پەرلەمانە هەرە سەرکەوتوو و یاساناسەکان، ئەمە جگەلەوەی لە قۆناغی سەرەتای پەیدابوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە شەو و ڕۆژی خستە سەر یەک لەپێناو خزمەتکردن و خۆشەویستی و پاراستنی خەڵکی کوردستان، کە دواجار هەر بەهۆی دڵسۆزی کارکردنیانەوە دووچاری ئەم پەتا نەگریسە بوو، زۆر بەداخەوە کە مەرگ ڕێگەی پێنەدا پڕۆژەو ئەجێندا نیشتمانیەکانی بگەیەنێتە ئامانج، کۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی خەسارەتێکی ئێجگار گەورە بوو، بە ئاسانی شوێنی پڕنابێتەوە".
دەقی پەیامی هاوخەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ كۆچی دوایی پارێزگاری ھەولێر:
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پارێزگاری شاری هەولێر و ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دکتۆر فرسەت سۆفی- مان پێگەیشت، دکتۆر فرسەت وەک پارێزگارێکی سەرکەوتوو هەر لە دەستپێکی کارەکانیدا خاوەنی چەندین پڕۆژەی ستراتیژی و کاری جیاواز بوو لە پێناو خزمەتکردنی کوردستان و دانیشتوانی شاری هەولێر، لە خولی چوارەمی پەرلەمانیشدا یەکێک بوو لە ئەندام پەرلەمانە هەرە سەرکەوتوو و یاساناسەکان، ئەمە جگەلەوەی لە قۆناغی سەرەتای پەیدابوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە شەو و ڕۆژی خستە سەر یەک لەپێناو خزمەتکردن و خۆشەویستی و پاراستنی خەڵکی کوردستان، کە دواجار هەر بەهۆی دڵسۆزی کارکردنیانەوە دووچاری ئەم پەتا نەگریسە بوو، زۆر بەداخەوە کە مەرگ ڕێگەی پێنەدا پڕۆژەو ئەجێندا نیشتمانیەکانی بگەیەنێتە ئامانج، کۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی خەسارەتێکی ئێجگار گەورە بوو، بە ئاسانی شوێنی پڕنابێتەوە، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکارو هاوڵاتیانی کوردستان و شاری هەولێر دەکەین، داواکارین لەخوای گەورە سەبرو ئارامی بە خانەوادە و ئازیزانی ببەخشێ و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
انا للە وانا الیە راجعون
د. رێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان