پرسەنامەیەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرەوە بۆ کۆچی دوایی فرسەت سۆفی
K24 - هەولێر
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بڵاودەکاتەوە و دەڵێ "د. فرسەت، كەسێكی دڵسۆز و میهرەبان و رەوشت بەرز بوو".
دەقی پرسەنامەکەی:
و بشر الصابرین الذین اذا اصابتهم مصیبه قالو انا لله و انا الیه راجعون
پرسەی لەدەستدانی برا و هەڤاڵ و پارێزگاری هەولێر
د. فرسەت سوفی ڕادەگەیەنێت
بە داخ و پەژاریەكی زۆرەوە بۆ لەدەستدانی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر. كەسێكی دڵسۆز و میهرەبان و رەوشت بەرز بوو، متمانەی زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای بەدەستهێنا بۆ بوون بە پارێزگاری هەولێر.
سەرەخۆشی لە خۆم و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا و بنەماڵەكەیان و كەس و كاری د. فرسەت دەكەم.
هیوادارم لە خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
د. علی رەشید خۆشناو
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
۱٨ ی نۆڤێمبەری ۲۰۲۰