یانه‌ی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی زه‌ورا ده‌بێته‌وه
هه‌ولێر به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه بردییه‌وه و گه‌یشته قۆناخی 16ـی جامی عێراق
یانه‌ی هه‌ولێر به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه شكستی به یانه‌ی نه‌فتی میسان هێنا و گه‌یشته قۆناخی 16ـی جامی عێراق.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری یانه‌ی هه‌ولێر له قۆناخی 32ـی جامی عێراق میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی میسانی كرد، یارییه‌كه له ماوه‌ی 90 خوله‌كی كاتی ئاسایی یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
دواتر به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه یانه‌ی هه‌ولێر 4 به 1 له یانه‌ی نه‌فتی میسانی برده‌وه و گه‌یشته قۆناخی 16ـی جامی عێراق، له‌و قۆناخه‌دا هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یانه‌ی زه‌ورا ده‌بێته‌وه.
