وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئامار‌ی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند
ئامار‌ی نوێی كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئامار‌ی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 576 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و 22 تووشبووی كۆرۆناش، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی ئامار‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، 330 تووشبووی كۆرۆناش چاكبوونه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه له 24 كاتژمێری رابردوو، 5 هه‌زار و 325 پشكنین له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراون.
