وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ئەو ھێزە ئەمەریكایانەی لە عێراق ماون شەڕكەر نین

فوئاد حوسێن: ھێرشكردنە سەر ناوچەی سەوز ھێرشكردنە بۆ سەر حكومەت و گەل

K24 – ھەولێر:

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن جەختیكردەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ھەنگاوەكانی كەمكردنەوەی ھێزەكانی لە عێراق جێبەجێكرد. راشیگەیاند، ئەو ھێزانەی ماون شەڕكەر نین و ئەو ھێرشە مووشەكییەی دوێنی ئێوارە كرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا بە "ھێرشكردنە سەر حكومەت و گەل" وەسفیكرد.

فوئاد حوسێن لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگمان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریكا و فەرماندە سەربازەكانی عێراقی ئەنجامدا بۆ لێكۆڵینەوە لە ئەنجامەكانی گفتوگۆی ستراتیجی. روونیشیكردەوە گفتوگۆیەكە ئاماژەی بە دووبارە بڵاوكردنەوەی ھێزەكانی ئەمەریكا دا لە دەرەوەی عێراق و جەختمان لە سەر بەخشتەكردنی كشانەوەكە كرد.

وەزیری دەرەوەی عێراق گوتیشی: ئەمەریكا هه‌ندێك هه‌نگاوی بۆ كەمكردنەوەی ھێزەكانی لە عێراق ناوه‌، ئاماژی به‌وه‌شكرد، ئەو ھێزە ئەمەریكیانەی لە عێراق ماونەتەوە، ھێزی شەڕكەر نین.

لە درێژەی قسەكانیكدا گوتی: ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەر داوای حكومەتی فیدرال ھاتوونەته‌ عێراق و له‌ ئاینده‌شدا كاركردنمان له‌ بواری ئاڵوگۆڕی زانیاری، راویژكاریی سه‌ربازی و مه‌شقدانی هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت.

سەبارەت بەو ھێرشە مووشەكییەی دوێنی سێشەممەش كه‌ ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدای كرده‌ ئامانج، فوئاد حوسێن گوتی: ھێرشكردنە سەر ناوچەی سەوز ھێرشكردنە بۆ سەر حكومەت و گەل.

Fly Erbil Advertisment