سکرتێری پەرلەمان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر بڵاوکردەوە

پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ فرسەت سۆفی

K24- هەولێر:

مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، پەیامێکی سەرخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، بڵاودەکاتەوە.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، فرسەت سۆفی بە کەسایەتییەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر وەسف دەکات و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و سەرجەم دۆست و هاوڕێیانی دەکات.

دەقی پرسەنامەکە:

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوا لێخۆشبوو (د.فرست سۆفی)، پارێزگاری هەولێرم پێگەیشت، دکتۆر فرست کەسایەتییەکی دڵسۆز ونیشتیمانپەروەر بوو، شاری هەولێر بەتایبەت و کوردستان بەگشتی کەسایەتیەکی گرنگ و گەورەی لەدەستدا، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و سەرجەم کەسوکار و دۆست و هاوێیانی دەکەم، داواکارم لە خوای گەورە سێبوری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.