كەشناسی: بارانبارین دەست پێدەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە رۆژی ھەینییەوە بارانبارین دەست پێدەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، بارانبارین دەست پێدەكاتەوە، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكان باران دەبارێت دواتر ئاستی بارانبارین زیاد دەبێت و لە كاتەكانی ئێوارە و شەودا زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە.