رێبوار تاڵه‌بانی هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی ده‌رده‌بڕێت
K24 - هه‌ولێر:
رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌رده‌بڕێت.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی:
"بە ناوی خۆم و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پرسە و سەرەخۆشی دەکەم لە خەلکی شاری ھەولێری خۆشەویست و خانەوادەی سەربەرزی د سۆفی
خوای گەوەرە بە بەھشتی بەرین شادی بکات و ئارامی و دلنەوایی بە خۆشەویستانی بدات
انا لله وانا اليه را‌جعون
براتان
رێبوار تالەبانی
س. ئ. پارێزگای کەرکوک"